زانیاری نوێ‌ لەبارەی سووتانی میوانخانەكەی هەولێرو قوربانییەكانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ‌ لەبارەی سووتانی میوانخانەكەی هەولێرو قوربانییەكانی

 

 

ئەو دوو كچەی لەئاگری هۆتێلەكەی هەولێر گیانیان لەدەستدا، خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن و یەكێكیان سێ رۆژ بووە لەو شوێنی كاریكردووە.

بەیانی ئەمرۆ ئاگر لە هۆتێل فەرید لەسەر شەقامی (30) مەتری هەولێر كەوتەوەو بەهۆیەوە دوو كچ گیانیان لەدەستداو ئەو كەسانەی دیكە كە ئوتێلەكەدا بوون رزگاركران.

بەوتەی شایەتحاڵان، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە تەقینی غاز بووە كاتێك یەكێك لەو كچانە سەرقاڵی دروستكردنی نانی بەیانی بووە بۆ ئەو كەسانەی لە هۆتێلەكە ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی هەواڵێكی ئەنادۆڵ، ئەو دوو كچە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن، یەكێكیان سێ رۆژ بووە لەو شوێنە كاریكردووە، ئەوەی دیكەش میوان بووەو دوای گیان لەدەستدانیان تەرمەكانیان براونەتە پزیشكی داد، تا ئێستا ناسنامەی تەواوەتی ئەو دوو كچە ئاشكرانەكراوە.

شایەتحاڵەكان دەڵێن، لەكاتی تەقینی غازەكە یەكێك لە كچەكان جەستەی ئاگری گرتووەو بەرەو ژورەوە رایكردووە تا بەهانایانەوە بێن و رزگاری بكەن، بۆیە كچەكەی دیكە ئاگری گرتووەو سوتاوە.

 

هه‌واڵی گرنگ