بۆتەفلیقە لە تەمەنی (84) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆتەفلیقە لە تەمەنی (84) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

 

 

سەرۆكی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتەكەی كۆچی دوایی كرد.

تەلەفزیۆنی جەزائیری بڵاویكردۆتەوە، (عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە) ی سەرۆكی پێشووی وڵاتەكەی لە تەمەنی (84) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بۆتەفلیقە حەوتەم سەرۆكی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (1962)، ناوبراو لە ساڵی (1999) حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای (20) ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی (2019) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ