بەگوێرەی سەرچاوە كەشناسییەكان پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک و لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە رووبکاتەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆ سەرەتای هەفتە ببێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما.
ئهمڕۆ 18ی ئەیلولی 2021 ئاراس جەبار لە بڵاوكرایەوەیەكی كشەناسیدا لهسهر كەشوهەوای هەرێمی كوردستان رونیدەكاتەوە، شەممەی داهاتوو کاریگەرییەکانی بارستە هەوا فێنكەكە زیاتر و فراوانتر دەبێت و بۆ تەواوی ناوچەکان پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دەكرێت بەڕێژەی ٢ _ ٤ پلەی سیلیزی.
ئاماژه بهوهش كراوه، كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣١ تا ٣٣ پلەی سیلیزی و کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە کاردەکاتە سەر گەرمیانیش و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بۆ نێوان ٣٤ تا ٣٥ پلەی سیلیزی، کەشی شەوانەش بەھەمان شێوە ساردتر ئەبێت لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا .
ئهوهش خراوهتهروو،پێشبنییەكە باس لەوەش دەكات کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە لەناوچەکەدا کورت خایان دەبێت و لە رۆژی یەكشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بۆ ھەمان ئاستی ئێستا و تا کۆتای بە مانگ بەجێگیری دەمێنێتەوە .