سودە سەرسورهێنەرەكانی نەعنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سودە سەرسورهێنەرەكانی نەعنا

٭ نەعنا سوڕی خوێن چالاك دەكات
٭ نەعنا ئەعصاب هێمن دەكاتەوە زۆریش كاریگەرە .
٭ دەزگای هەرس چالاك دەكات و غازات ناهێڵێت و قۆلون باشتر دەكات ، كرم كوژە و بەكتریای زیان بەخش ناهێڵێت
٭ ئازاری سك ناهێڵێت و قولونی عەصەبی باشتر دەكات .
٭ بۆنی دەم خۆش دەكات ، گەڵای تەڕ و تازەی نەعنا بجو ، یان ، ئاوی گەڵای نەعنا بخۆ و غەرغەرەی پێ بكە .
٭ نەعنا ئارەزووی خواردن زیاد دەكات و هەرس ئاسان دەكات ، لەگەڵ خواردن نەعنا بخۆ .
٭ نەعنا ئازار كەم دەكاتەوە ، هەر بەشێكی جەستەت ئازاری هەبوو ، گەڵای تەڕی نەعنا ی لەسەر دابنێ ، یان بە زەیتی نەعنا مساجی بكە .
٭ نەعنا دڵ خۆش دەكات ، بەپێی توێژینەوەیەك نەعنا دەبێتەوە هۆی دەردانی هۆرمۆنی (سیرتونین) كە ناسراوە بە هۆرمۆنی ئاسوودەیی .
٭ نەعنا دەم و ددان و پوك لەنەخۆشی دەپارێزێت بپێی تایبەتمەندی دژە میكرۆب و ڤایرۆسی هەیه .
٭ نەعنا دۆستی دڵه ، چەند زۆرتر نەعنا بخۆی ئەوەندە زۆرتر دڵ دوور دەبێت لەنەخۆشی ، ئەگەر لەگەڵ شیر یان مێخەك بیخۆی بۆ دڵ باشترە .
٭ نەعنا دژی نەخۆشی ئەنیمای ە ، هیمۆگلۆبینی خوێن زیاد دەكات و خڕۆكەی سوور دەپارێزێت لەكەم بوون .
٭ فشاری خوێن (زەخت) ڕیك دەخات ، بەخواردنی گەڵای نەعنا یان خواردنەوەی ئاوی نەعنا فشاری خوێن ڕێك دەبێت .
٭ دەزگای بەرگری بەهێز دەكات ، ڤیتامین و كالیسیۆم و فۆسۆڕ لە پێكهاتنیدایە .

٭ سوودی بۆ ڕوخسار ، نەعنا ی تەڕ ماددەی (مانیپول)ی تیدایه كە ڕوخسار ساد دەكاتەوە و چینەكانی خانەی ڕوخسار جوان دەكات و ڕەونەقی پێ دەدات .
٭ چارەسەری زیپكەی گەنجی دەكات ، گەڵای نەعنا بۆ ماسك و زەیتی نەعنا بۆ مساج بەكار بهێنرێت .
٭ پەڵەی ڕوخسار ناهێڵێت ، خواردنەوەی ڕۆژانەی ئاوی نەعنا و ماسكی نەعنا بە گەڵای غار و زەیتی نەعنا پەڵەی ڕوخسار ناهێڵێت و گەنجت دەكاتەوە .

 

هه‌واڵی گرنگ