زیانەكانی تایگەر و خواردنەوە وزە بەخشەكان بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی تایگەر و خواردنەوە وزە بەخشەكان بزانە

خواردنەوە وزە بەخشەكان وەك تایگەر و هاوشێوەكانی هەموویان بڕێكی زۆر لە ماددەی كافاینیان تێدایە لەگەڵ بڕێك لە ڤیتامینەكان وەك ( ڤیتامین B12 , B6 ,B1) و هەندێ كانزای وەك گۆگرد و سۆدیۆم و كالسێوم لەگەڵ هەندێ ترشی ئەمینییەكان تۆریین و چەوری و ترشی چەوری لەگەل چەند جۆرێك گژوگیای وەك جیسینگ و گوادانا و كارنتیین
**** خواردنەوە وزە بەخشەكان كۆمەڵێك زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت ئەگەر ڕۆژانە یا بە بەردەوامی و بڕی زۆری لێ بخورێتەوە لەوانە
١ - زیاد بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس وەك قورحەی گەددە و دوانزە گرێ و سورێنچك و گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەددە بۆ سورێنچك و دڵەكزێ و سكچوون
٢ - زیادبوونی ئەگەری شكاویی ئێسك و درز بە هۆی بوونی گۆگرد لەناو ئەو خواردنەوانەدا، چونكە ڕێگە دەگرێت لە هەڵمژینی كانزای كالسێوم
٣ - بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ماددەی كافایین كاریگەری خراپی هەیە لەسەر مێشكو دەمار و دەروونی مرۆڤ و زیادبوونیدڵەڕاوكێ ونائارامی و تووڕەیی و هەڵسوكەوتی شەڕانگێزی و كەمی تەركیز ، هەروەها دەبێتە هۆی كەمیی ئاسن و كەمخوێنی .
٤ - تێكچوونی ئاستی شەكرەی خوێن، زۆر خواردنەوەیان دەبێتەهۆی زۆریی كیش و ئەگەری قەڵەوی و تووشبوون بە نەخۆشی شەكره
٥ - زیادبوونی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و گرژبوونی ماسولكەكانی دڵ و ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ .
٦ - كلۆربوونی ددان و خواردنی چینی مینای ددانەكان
٧.. هەستیاریی وەك خورانی پێست یا كۆكە و گیرانی بۆریچكەكانی هەناسە.
٨ - تێكچوونی خەو و شەونخوونی و سەرئێشە.
٩ .. ئالوودەبوون لەسەر خواردنەوە وزە بەخشەكان.
- تێبینی:
١ __ بڕی كەڤاینی ناویان لەوانەی خواردنەوە گازییەكان زیاترە .
٢ .__ زیانەكانی بۆ مناڵان و مێرد مناڵان و خانمانی دووگیان زۆر زیاترە
٣ __ئەم زیانانە لە كاتی خواردنەوەی زۆری خواردنەوە وزە بەخشەكان دەردەكەوێت بۆ نموونە ئەگەر هەموو ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ جارێك لێیان بخورێتەوە، هەروەها ئەم زیانانە زیاتر دەبن ئەگەر كواڵیتیی ئەو خواردنەوانە وەك ستانداردی جیهانی نەبن و شوێن و شێوازی هەڵگرتن و پلەی گەرمی هەڵگرتنیان پێچەوانەی ستانداردی جیهانی

 

د. كامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

 

هه‌واڵی گرنگ