ئێران لەبارەی حزبەكانی ڕۆژهەڵات هۆشداری دەداتە هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئێران لەبارەی حزبەكانی ڕۆژهەڵات هۆشداری دەداتە هەرێم

لیوا محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەو بۆردومان و هێرشانە كرد كە بەمدواییە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆسەر حزبەكانی ڕۆژهەڵات لەناو خاكی هەرێم ئەنجامدرا و دەڵێت: گروپە چەكدارەكان لەماوەی ئەمساڵدا چالاكییەكانیان زیادیكردووە.

باقری داوایەكیش ئاراستەی هەولێر و بەغداد دەكات و دەڵێت: پێویستە لەسەر بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی جددی بگرنەبەر و ڕێگەنەدەن چەكدارانی دژ بە وڵاتەكەی سەربازگە و بارەگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆن لە هەرێم دابمەزرێنن و هێرش بۆسەر سنوورەكانی ئێران ئەنجامبدەن.

بەرپرسەكەی سوپای پاسداران بەڵێنی درێژەدان بە پرۆسە سەربازییەكان بۆسەر هێزەكانی ڕۆژهەڵات دووپاتكردەوە و وتی، ئێران ڕێگە بە ئەنجامدانی هیچ كارێكی تێكدەرانە لە سنوورەكانیدا نادات.

ڕوونیشیكردەوە، بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، تاران حكومەتەكانی عێراق و هەرێمی ئاگاداركردووەتەوە لە پێویستیی چارەسەری ئەو گروپانە و ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی چالاكی دژ بە ئێران، بەڵام بەوتەی ئەو، لایەنە عێراقییەكان گوێیان بە هۆشدارییەكانیان نەداوە، بۆیە ئێران دەست بە لەناوبردنیان دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ