کۆمسیۆن: زیاتر لە 44 هەزار چاودێرى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى چاودێرى هەڵبژاردن دەکەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمسیۆن: زیاتر لە 44 هەزار چاودێرى ناوخۆیى و نێودەوڵەتى چاودێرى هەڵبژاردن دەکەن

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نزیکەى (300) میدیاکار رووماڵى پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دەکەن زیاتر لە (44) هەزار چاودێرى ناوخۆیى و نێودەوڵەتیش چاودێرى پرۆسەکە دەکەن.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ی ئه‌یلولی 2021 کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەنراوى هەفتانەیدا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە، بەردەوامن لە دەرکردنى ناسنامە بۆ راگەیاندنکار و چاودێران، کە ژمارەکەیان بریتیە لە (164) میدیاکارى ناوخۆیى و (133) میدیاکارى نێودەوڵەتى.

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە چاودێرانیش  باسی له‌وه‌ كردووه‌، ناسنامە بۆ هەزار و (455) چاودێرى ناوخۆیى و (244) چاودێرى نێودەوڵەتى دەرکراوە. 

بەپێى راگەیەنراوەکەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ژمارەى بریکارى قەوارە سیاسیەکان کە تائێستا ناسنامەیان بۆ دەرکراوە، گەیشتوەتە (42) هەزار و (817) بریکار.

 

هه‌واڵی گرنگ