ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی ئاڕاستەی داواكاری گشتی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی ئاڕاستەی داواكاری گشتی دەكات

ئەندامێكی لێژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە پرۆژەی بەنزینخانە و پرۆژەی بواری بازرگانیمان ڕادەستی داواكاری گشتی كرد كە بەبێ مۆڵەت كاریان كردوە.

خەدیجە عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٩/١٩ وەك لێژنەی پلان و پرۆژەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتیمان کرد لەسلێمانی و چەند دۆسیەیەکی تایبەت بە پرۆژەی بەنزینخانە و پرۆژەی بواری بازرگانیمان ئاڕاستەکردن کە بە بێ مۆڵەت کاریان کردووە.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی بەڵێنیان پێداین کەهەمیشە هەماهەنگ بن لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی پرۆسەیەکی بەردەوامە و پشوو درێژی دەوێ.

هه‌واڵی گرنگ