وەزیری خوێندنی باڵا گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ دەخاتەڕوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری خوێندنی باڵا گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ دەخاتەڕوو

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت داڕشتنەوەی یاسا بۆ ئەو و وەزارەتی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی ئێمەیە، ئاماژەی بەوەشکرد گرفتی گەورەمان سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک رایگەیاند "لیژنەیەکمان هەیە بە سەرپەرشتی بریکاری وەزیر، بۆ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە یاسا لە خوێندنی باڵا، ئەو خاڵەی کە گرنگە لە یاساکەدا ئەوەیە کە یاساکە دەستەبەری سەربەخۆیی ئەکادیمیی و زانستی بۆ کارگێڕی و دارایی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە زانکۆ بەبێ سەربەخۆیی ئیداریی و ئەکادیمی ناتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێ و ناتوانێت ببێتە ناوەندێکی ئەکادیمی راستەقینە و جدی".

 ئاماژەی بەوەکرد "داڕشتنەوەی یاسا بۆ من و وەزارەتی خوێندنی باڵا نییە، بەڵکو بۆ کۆمەڵگەی ئێمەیە، گرفتەکانمان زۆرن، لە پاڵ دروستکردنی کوالێتی و کادیر بۆ بازاڕی کار، ئەرکی وەزارەتی خوێندنی باڵایە کە ئینتیما بۆ خوێندکار و خەڵکی هەرێمی کوردستان دروست بکات".

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو"گرفتی گەورەمان سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ، کە تەنها پێوەر تێکڕا نمرەی قوتابییە لە پۆلی 12، ئەم سیستمە توانا راستەقینەکان و باکگراوند و داهێنانی قوتابیان و خوێندن لەبەرچاو ناگرێت، پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت، تا ئەمە نەگۆڕین ناتوانین دڵخۆشبین بەوەی هیچ ریفۆرمێک لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگە بگرێت، گرفتێکی دیکەمان ئەوەیە قوتابی کە دێتە ناو زانکۆ بەهەمان پێوەری پەروەردە دێت، بۆیە ناتوانێ ئەو کارامەییە دروست بکات، پێویستە تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیمان هەبێت".

هه‌واڵی گرنگ