ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌نرا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 515 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراوه‌،‌ هاوكات 47 كه‌سیش به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ گیانیان لەدەستداوە.

‌وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق دواین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌ كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند كه‌ تیایدا هاتووه‌: له‌ 24 کاتژمێری رابردودا دوو هەزارو 515 توشبوی نوێی کۆڕۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکراون، له‌ به‌رامبه‌ردا ڕێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ پێنج هەزارو 67 كه‌س بووه، به‌هۆی كۆڕۆناوه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردو 47 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.‌ 

ڕێژه‌ی زۆری توشبوان له‌ پارێزگای سلێمانی بووه‌ كه‌ ژماره‌یان 697 توشبوه‌، هاوكات كه‌مترین ڕێژه‌ی توشبونیش له‌ پارێزگای كەربەلا بووە‌ كه 16 كه‌سه‌،  زۆرترین رێژەی گیان لەدەستدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 7 كەس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ