سبەی چەند ناوچەیەکى ئەم شاره‌ کارەبایان نابێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی چەند ناوچەیەکى ئەم شاره‌ کارەبایان نابێت

پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بەهۆى بەستنى پێوەرى زیرەکى کارەباوە سبەینێ چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەبایان نابێت".

ئەمڕۆ یەکشەممە 19 ی ئه‌یلولی 2021 ، پڕۆژەى تۆڕى زیرەکى کارەباى هەڵەبجە ئاگادارییەکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى بەستنى تۆڕى زیرەکى کارەبا چەند ناوچەیەکى پارێزگاکە کارەباى نیشتیمانى و کارەباى موەلیدەیان نابێت.

له‌ ئاگادارییەکە باس له‌وه‌ش كراوه‌ "محاویلەی ژمارە (٢٦،٢٢،٢١،٢٠،١٩،١٨،١٧،١٦) لە نەخۆشخانەی گشتی عەنەب تا دەگاتە مزگەوتی عمر کوری خطاب وە لە مزگەوتی مصعب وە تا مزگەوتی وەیسی قەرەنی و هەروەها محاویلەی ژمارە (١٠) نزیك سەندیکای ئەندازیارانی کوردستانکە دەکەونە سەر فیدەری (١٧)لەسەر وێستگەی 132KV".

لە ئاگادارییەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "ئەو شوێنانە لەکاتژمێر ٦:٣٠بەیانی تا ٣:٠٠پاش نیوەڕۆ کارەبایا نابێت و هەروەها مۆلیدەکانیش بەکوژاوەیی دەمێننەوە ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەکانی کارەباو هاوڵاتیان خۆیان".

هه‌واڵی گرنگ