ئەمریكا باسی كشانەوەی سوپا دەكات لە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا باسی كشانەوەی سوپا دەكات لە عێراق

 

 

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، بەردەوامی پڕۆسەی كەمكردنەوەی بوونی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق كاریگەری نابێت لەسەر سروشتی پەیوەندییە ئەمنییەكانی هەردوو وڵات لەداهاتوودا.

(ماسیۆ تولەر) لەكۆنگرەیەكدا لەشاری بەغدا باسی لەوەكرد، واشنتۆن رەزامەندیداوە لەسەر مانەوەی لە عێراق بۆ بەردەوامی هاریكاری ئەمنی لە بواری مەشق و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری، ئەوەش بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام دەبێت.

وتیشی هیچ پێویست بە مانەوەی هێزی شەڕكەر ناكات لەعێراق، چونكە هێزە عێراقییەكان توانای ئەنجامدانی پڕۆسەی سەربازیان هەیە، بەڵام هێشتا پێویستیان بە یارمەتی و مەشق هەیە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ لایەنی ئەمریكی گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەكانی هەولێرو عەین ئەسەدی ئەنبار تا كۆتایی ئەم مانگە.

بەگوێرەی بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، سەرۆكی شاندی هونەری عێراقی فەریق عەبدولئەمیر شەممەری و جۆن برینان لە هێزەكانی هاوپەیمانان گەیشتوونەتە لێكگەیشتن لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی پلانی كەمكردنەوەی هێزە بیانییەكان و گۆڕینی ئەركی هێزەكان لە بنكەكانی هەولێر و ئەنبارو بڕیاردراوە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم دوو بنكەیە لە فیرقەوە بكرێتە لیواو ئەركی داهاتووش ڕاوێژكاری و ڕاهێنان بێت.

ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ستراتیژی عێراق – ئەمریكادایە كە لەدوا سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن یەكلایی كرایەوەو تێیدا بڕیاردرا هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان تا كۆتایی ئەم ساڵ لە عێراق بچنە دەرەوەو ئەركی هاوپەیمانان و سوپای ئەمریكا بگۆڕدرێت بۆ راوێژكاری و مەشقپێكردنی هێزە عێراقییەكان.

 

هه‌واڵی گرنگ