داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی ئەفغانستانی راگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی ئەفغانستانی راگەیاند

 

 

لەڕێگەی دەزگا هەواڵیەكەیانەوە، گروپە چەكدارەانی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر هێرشەكانی سەر جەلال ئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ڕاگەیاند.

گروپە چەكدارەكانی داعش ڕایگەیاندووە، لە كۆمەڵێك تەقینەوەدا، زیاتر لە (35) چەكداری تاڵیبان كوژراون یاخود برینداربوون، ئەوەش وەكو ئاماژەیەك بۆ تەقینەوەكانی دوو ڕۆژی رابردووی جەلال ئاباد.

لەلایەن خۆشیەوە تاوەكو ئێستا تاڵیبان هیچ لێدوانێكی لەسەر ژمارەی كوژراوان و برینداران بڵاونەكردۆتەوە.

پێشتر سەرچاوەكان بە ڕۆیتەرزیان وتبوو، بەهۆی كۆمەڵێك تەقینەوەوە لە جەلال ئابادی پایتەختی هەرێمی نانگەرهار لانی كەم سێ كەس كوژراون و (20) كەسی دیكەش برینداربوون.

 

 

هه‌واڵی گرنگ