كە‌سایە‌تی ڕاستە‌قینە‌ی مرۆڤ 
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كە‌سایە‌تی ڕاستە‌قینە‌ی مرۆڤ 

ئازیزان: من وا حاڵێم مرۆڤ دوو كە‌سایە‌تی ھە‌یە‌ ، یە‌كە‌م: كە‌سایە‌تیە‌كی ڕاستە‌قینە‌ كە‌ بریتیە‌ لە‌و مرۆڤە‌ی ناوو ناخی و ڕووی دە‌رە‌وە‌ی وە‌ك یە‌ك وایە‌ و بە‌لایە‌وە‌ گرنگ نیە‌ خە‌ڵكی ھە‌ردوو دیوە‌كە‌ی بزانن، دووە‌م: كە‌سایە‌تیە‌كی خاوە‌ن نمایش و ڕواڵە‌تی كە‌ ناخ و ناوە‌وە‌ی و حە‌قیقە‌تی جیاوازە‌ لە‌ دە‌رە‌وە‌ی ، جا ئە‌م حاڵە‌تە‌ ئە‌بینرێ لە‌ ھە‌ندێكمانا و بۆ قیامە‌تمان زۆر خراپە‌ ، چونكە‌ ئە‌گە‌ر نمایش و ھە‌ندێ كار و ھە‌ڵوێست و شتی شاراوە‌ی خراپمان لە‌م دونیادا بشارێتە‌وە‌ و لە‌ خە‌ڵكی وونی بكە‌ین ، خۆ قیامە‌ت و لێپرسینە‌وە‌ی ئە‌وێ بۆ ھە‌ردوو حاڵە‌تە‌كە‌یە‌ و ئە‌وێ ڕۆژێكە‌ كە‌ (یوم تبلی السرائر) و ئە‌چینە‌وە‌ بۆ لای زاتێ (سبحانە‌) كە‌ (عالم الغیب والشهادة فینبئكم بماكنتم تعملون) ، ئافرە‌تێ ووتی: مامۆستا فڵانی ھاوسە‌رم یە‌تە‌وە‌ ماڵە‌وە‌ ، ڕووگرژ ، زمان خراپ ، توڕە‌ ، بە‌ردە‌وام لە‌ ماڵە‌وە‌ قسە‌ی ناشرین بە‌ خۆم و مناڵە‌كان ئە‌ڵێ ، بە‌ڵام ئە‌بیسم لە‌ لای ئێوە‌ خۆی ئە‌كاتە‌ فریشتە‌ ، ووتم: بە‌داخە‌وە‌، بە‌مە‌رجێ خە‌تای تۆ نە‌بێت ، ئە‌وە‌ سە‌ر ئە‌كێشێ بۆ سیفاتی منافق ، جا بە‌ڕێزان : خوازیارم ھە‌وڵ بدە‌ین دە‌روناومان وە‌ك یە‌ك بێت ، شتی زۆر تایبە‌ت نە‌بێت ئامادە‌بین كامێرای شاراوە‌ لە‌سە‌رمان بێت لە‌ ماڵە‌وە‌و لە‌ دە‌رە‌وە‌ ، لە‌ دانیشتنە‌ داخراوە‌كانا ، خۆ ئێمە‌ی ئیماندار گومانمان نیە و ئە‌زانین كامێرای مە‌لائیكە‌ لە‌سە‌رمانە‌.

 

هه‌واڵی گرنگ