سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بەچەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی ڕایگەیاند، سبەینێ مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەمە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاند، سبەینێ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021، مووچەی لیوا هاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە دەنێردرێت، بۆیە لەو وادەیەدا کە وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت دابەش ناکرێت.

هاوكات ئەمڕۆ جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: 25ی مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت كە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ