دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیارێكی له‌ناكاوی دا‌و هه‌مو هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م كشانده‌وه‌و هه‌مو جیهانی توش شۆك كرد وتالبیانیش توانی به‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك بگره خێراتریش هه‌مو ئه‌فغانستان كۆنتڕۆل بكاته‌وه.ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا هێزی سه‌ربازی خۆی له عیراقیش بكێشێته‌وه‌و بایدنیش سیاسه‌تێكی نوێ پیاده ده‌كات كه بریتیه له به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی هه‌ژمونی چیتی وڕوسی له جیهاندا وبه‌هۆی سه‌رقال بوونی ئه‌مه‌ریكا به‌شه‌ڕی به‌ناو دژایه‌تی تیرۆر كه تیایدا تیرۆری زیاتر كرد نه‌ك قه‌لاچۆ كرد.
كه‌چی چین وڕوسیا له‌ڕووی ئابووری ووتهكنۆلۆجی پێشی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه‌وه به‌تایبه‌تی چین كه خاوه‌نی 5 جیه كه ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی لێ نیشتوه‌و ده‌یه‌وێت خۆی بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر له شه‌ڕی تیرۆر ئاماده بكات كه جگه له زیان هیچی بۆ به‌رهه‌م نه‌هێناوه ئه‌وه‌تا له افغانستان ڕۆژانه 300 ملیۆن دۆلار خه‌رجی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه‌و ڕۆژانه‌ش سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی خۆیان ده‌كوشت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به 20 سالی بنیاتی ناوه به‌رگه‌ی حه‌فته‌یه‌كی شه‌ڕی تالیبانی نه‌گرت.
له عیراقیش ئه‌گه‌ری زۆر وبۆچونی زۆر هه‌ن كه‌وا ئه‌مه‌ریكا هه‌مان هه‌نگاو هه‌لده‌گرێت وبه‌ته‌واوه‌تی ده‌ست له عیراق هه‌لده‌گرێت چونكه هه‌بونی ئه‌مه‌ریكا هیچ زیاد نه‌كردووه بۆ عیراقیه‌كان نه دیموكراسی هاته دی دوای 17 سال نه شه‌فافیه‌ت ونه تیرۆریش بنه‌بڕ كراوه‌و ئه‌و حكوماتانهی هاتونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌عیراق هه‌موی ته‌نها حكومه‌تی تایفی وحزبی وپڕ گه‌نده‌لی بون هه‌مو گه‌لانی عیراق لێیان توڕه‌ن.
له‌هه‌رێمیش حكومه‌تێكی 30 ساله ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌ی بۆ نه‌نێرێ ناتوانێ موچه بدات له‌به‌ر هه‌بونی گه‌نده‌لی زۆروزهوند وبندیواری زۆروبۆروبێ سه‌روبه‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمدا.بۆیه ئه‌م هێزانه چ له‌هه‌رێم یان عیراق تاوله‌رزی ئه‌وه‌یان پێ گه‌یشتوه كه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه چی روو ده‌دات.به‌پێی بۆچونه‌كان سیناریۆكان ئه‌مانه ده‌بن:
سیناریۆی یه‌كه‌م:هه‌ولدانی حه‌شد شه‌عبی بۆ كونتڕۆلی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موو عیراق ولهههرێمیش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌هێزترین نه‌یاری ئه‌مریكایه وچه‌ندین جار بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان بۆمباران كردووه‌و هێزێكی عه‌قیده‌ییه‌و پشت به فتوای مه‌رجه‌عی شیعه ده‌به‌ستێت وپشتگیری وئێرانیش هه‌یه كه هه‌ژمونی له عیراقدا ڕوونه.جه‌نگی دژی داعش‌یش كردوه كه وا ده‌كات بیانووی مانه‌وه‌و به‌هێز بونی زۆر بێت وبهشێكیش له هێزه‌كانی عیراق وهه‌رێم مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، بۆیه ده‌بینین جوله‌كان به‌ره‌و لای كۆماری ئیسلامی هه‌ن ونوسهرێكی حزبی زۆر به شان وبالی ده‌لێت وه‌كو ڕێگا خۆشكردنێك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌م جۆه.له‌ئه‌گه‌ری هاتنه دی ئه‌م سیناریۆیه ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و هێزانه له ئه‌مه‌ریكا نزیكن یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای حه‌شد ویانیش وه‌كو ئه‌شره‌ف غه‌نی وجماعهتهكهی به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ملی ڕێگا بگرن.ئه‌وه‌ش نه‌یاری ولاتانی عه‌ره‌بی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و بۆی هه‌یه به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر سونه‌و وتركیا به‌هۆی هه‌بونی مه‌ترسی له‌سه‌ر تركمان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌م بارودۆخه قه‌بول نه‌كات.
سیناریۆی دووه‌م: ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه تركیا په‌لی زیاتر بهاوێژێت بۆناو هه‌رێم وموسل وكه‌ركوك وشوێنه تركمان نشینه‌كان به‌بیانوی پاراستنیان له داعش ولهحهشد شه‌عبی وبۆ پاراستنی بهرژهوهندیهكانیشی بیانو خۆشتر ده‌بێت.هه‌ندێ ڕوداو له‌هه‌رێم ڕوویانداوه كه ئه‌م ئه‌گه‌ره به‌هێز ده‌كات وه‌كو زال بونی بالی پاڤێل به‌سه‌ر بالی لاهوڕ له سلێمانی وئه‌وانیش سیاسه‌تیان له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه به‌ره‌و تركیا بڕۆن نه‌ك ئێران چونكه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان وا ده‌خوازێت یانیش ململانێ هه‌رێمیه‌كان وا ده‌خوازێت كه عیراق دابه‌ش بكرێت له نێوان ئه‌م دوو ولاته‌دا. ئینجاعیراقیش ولاتێكی تێكشكاو بێ ده‌سه‌ڵاته ئیتر هه‌مو ولاتانی ده‌وروبه‌ر ده‌توانن به‌پێی هه‌ژمونی خۆیان ده‌ست بخه‌نه ناویه‌وه. به‌گوێره‌ی ئه‌م بۆچونه بێت ده‌بێت باشور‌و ناوه‌ڕاستی عیراقیش له‌بن هه‌ژمونی شیعه‌كاندا بن.به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ری دابه‌ش كردنی عیراق لهئاراردا ده‌بێت به‌بیانوی پاراستنی كه‌مینه‌كان له‌مه‌ترسی زۆرینه‌ی شیعه له‌عیراق.
سیناریۆی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌رێم پێگه‌ی به‌هێزی خۆی بپارێزێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه ئهمهریكاو هاوپه‌یمانان هه‌ولێ جدی ده‌ده‌ن بۆ یه‌كخستنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتاڕادهیهكیش یه‌كڕێزی سیاسی هاتوته ئاراوه له‌ناو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌لام به‌هۆی لاوازی خزمه‌تگوزاری بۆ هاولاتیان ئه‌میش خۆره‌ی لاوازی لێی داوهوگهندهلیش هه‌میشه مه‌ترسی بووه بۆ سه‌ر هه‌مو حكومه‌تێك. بۆیه ده‌بێ هه‌رێم خۆی ئاماده بكات به‌خێرایی وبێ دواكه‌وتن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌مپینه بێ ماناكانی فلان ڕێكخراو فیسار به‌ناو نوسه‌ر،كه دژی ئایین وئه‌خلاقی ئه‌م میله‌ته ده‌كه‌ن ودوژمنی زیاتر بۆ ئه‌م حكومه‌ته دروست كه‌ن با كه‌مپینی دژی گه‌نده‌لی ونایاسایی ودژی هه‌ژمونی حزبی ومافیایی ڕابگه‌یه‌نن، با ههمووههولهكان له‌م پێناوه‌دا بن ودلنیابن ئه‌گه‌ر میله‌تی خۆت پشتت نه‌گرێت هه‌مو دنیا فریاتان ناكه‌وێت بۆیه زۆریش دره‌نگه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌م هه‌رێمه به‌قوربانی چه‌ند كه‌سێك وسه‌د كه‌سێك نه‌كرێت وخۆتان ناشرینتر مه‌كه‌ن. به‌لكو ئاماده‌بن بۆ هه‌مو ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاو ئه‌ویش له وته‌كانی بایدن دیاره كه‌وتی سه‌ربازی خۆمان ئیتر بۆكه‌س به‌كوشت ناده‌ین.كهواتهدهبێ ئه‌وه بزانن له‌كاتی لێقه‌ومانا خه‌لكی خۆت نه‌بێ كه‌س فریاتان ناكه‌وێ بۆیه با ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بێ دوای ڕۆیشتنی ئه‌مه‌ریكا به‌پشتگیری خه‌لك ئه‌م هه‌رێمه كه بواری بۆ ده‌ڕه‌خسێت سه‌ربه‌خۆی بێت به‌ڵام قوربانی ده‌وێت به‌ڵام بوێری ده‌وێت وده‌بێت ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن قوربانی بده‌ن واز له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبی وشه‌خسی وبنهمالهیی بێنن وته‌نها به‌ژه‌وه‌ندی ئه‌م میله‌ته له‌به‌رچاو بگرن.ئه‌گینا ئه‌و فرهسهتهش ده‌ڕوات وناگهڕێتهوه وه‌كو فرسه‌ته‌كانی تریش كه ڕۆیشتن وههموشی به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ وبیری ته‌سكی حزبی وبه‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك ونه‌بونی روئیای ئاینده‌سازی وده‌وله‌ت سازی.وه‌كو سه‌ركرده‌ی حزبێكی ده‌سه‌لات وتی وه‌زیر بووم به‌رنامه‌و بۆ 4 سال دانابو كه‌چی پێیان ووتم كێ ده‌زانی تا سالێكی تر له‌ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنین وئه‌م هه‌رێمه ده‌مێنێت بۆیه به‌شێكی زۆری نه‌هامه‌تیه‌كان لێره‌وه هاتون.
چواره‌م: عێراق وهه‌رێم ده‌بنه مه‌یدانی جه‌نگی ولاتانی هه‌رێمی وتیایدا به‌هۆی به‌كارهێنانی هێزه عیراقی وكوردیه‌كان حساباتیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ئیتر له‌كۆتاییدا كێ ده‌یباته‌وه ئه‌وه‌ش شاراوه‌یه به‌ڵام مال وێرانی ونه‌هامه‌تی هه‌ر بۆ گه‌لی عیراق وهه‌رێمه ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌و وه‌كو ده‌یان سالی به‌ر له ئێستا كه عێراق كرابوه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی به‌ناو دژی تیرۆر كه له‌بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕی دژی گه‌لی عیراق بو بۆ زیاتر وێران كردن وههراج كردن ودزینی ڕاو ڕووت بوو له‌په‌نای جه‌نگی تیرور كه تاكو ئێستا تیرۆر به‌ته‌واوی بنه‌بڕ نه‌كراوه.كه‌واته ئایندهی ئه‌م ولاته لهتاریكهو بۆ تاریكتر ده‌ڕوات له شاراوه‌یه وه به‌ره‌و شاراوه‌تر ده‌ڕوات.لهتونێلێكهوه بۆ تونێكلێ تاریكتر ومهترسیهكانیش هه‌ر لهزۆربوندان .
پێنجه‌م: له‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مریكی بكشێته‌وه بۆی هه‌یه میله‌ت وخه‌لك خۆی ڕاپه‌ڕین بكات ودژی ئه‌م هێزانه ههستێتهوهوبیانهوێت حكومه‌تێك ودهولهتێكی دیموكراسی وئازاد دروست بكه‌ن دور له ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی وبهههبونی هێزی ناوخۆی دلسۆز كه ئه‌مه‌ش تاكو ئێستا دیار نیه كام هێزه‌یه مه‌گه‌ر له‌ژێر زه‌میندا شتێك ئاماده‌كرابێت ولهساتی پێویستدا جوله بكات وله‌ناو سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كانیشدا كه‌سانێك هه‌بن پشتگیریان بكه‌ن وبۆی هه‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ندێ وڵات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئایندهی خۆیان پشتگیری خۆیانی بۆ ده‌رببڕن ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی به‌هێزه.ئه‌وه‌ش بۆی هه‌یه بۆ خه‌ڵك ئومێدێك بێنێته دی وناكرێت هه‌مو ئه‌گه‌ره‌كان هه‌ر ڕش بینی تێدا بێت.
ئه‌مانه‌و كۆمه‌لێك ئه‌گه‌ری چاوه‌ڕوان كراون له‌كاتی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا له گۆڕه‌پانی سیاسی وسه‌ربازی له‌عیراق خۆیان مه‌ڵاس داوه‌و له‌كاتی هه‌بونی بوار بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئیتر ده‌ره‌نجامه‌كانیش به‌پێی گه‌وره‌یی وسه‌ركه‌وتن وبهركهوتنهكان ده‌بێت.به‌ڵام بۆی هه‌یه هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ش به‌دی نه‌یه‌ن وشێوازی ڕوادهكان به‌جۆرێك بێته دی كه‌س چاوه‌ڕوانی نه‌كردبێت.