ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دوایین ئاماری مانگانه‌ی حاڵه‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه له عێراق بڵاویكرده‌وه كه له مانگی رابردوودا 23 هه‌زار و 500 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری تۆماركراوه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا 6 هه‌زار و 250 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه‌ش هه‌بووه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 30%ی كۆی حاڵه‌كانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌و مانگه‌دا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران نیگه‌رانی درووستكردووه و به‌گوێره‌ی پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماره شیبكرێته‌وه، ئه‌وا رۆژانه نزیكه‌ی 210 حاڵه‌تی جیابوونه‌وه تۆمارده‌كرێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێكیش نزیكه‌ی 9 جیابوونه‌وه رووده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه د. بوشرا عوبه‌یدی، مامۆستای زانكۆ له ماڵپه‌ڕی "سكای نیوز عه‌ره‌بیه"ی راگه‌یاند، رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران به شێوه‌یه‌كی ترسناك رووی له‌زیادبوون كردووه، هۆكاری سه‌ره‌كیش توندوتیژی خێزانییه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و به‌شوودانی منداڵان هۆكارێكی دیكه‌ی زیادبوونی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ن له عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران به‌گشتی كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر منداڵان به‌دیارده‌كه‌وێت و زۆربه‌ی جار ده‌بنه قوربانی بڕیاری دایك و باوكیان، ئه‌نجامه‌كه‌ش قوربانییه‌كان ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی چه‌ته‌كانی تاوانكاری.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، كه پێشتر كۆمیسیاری مافی مرۆڤ بووه له عێراق، روونیكرده‌وه، بۆ رێگریكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه، پێویسته كار هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزانی بكرێت و رووبه‌ڕووی دیارده‌ی توندوتیژیی خێزانی ببینینه‌وه.