وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی هەوڵی مانەوەی نرخی هەر بەرمیلێك نەوت لە 70 دۆلاردا دەدەن تا چارەگی یەكەمی ساڵی داهاتوو.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامیدا ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەكەین ئۆپیك پڵەس پابەندبێت بە ڕێككەوتنی بەرهەمهێنانی نەوتی ئێستای لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتووی ڕێكخراوەكە، ئەگەر نرخی نەوت بەجێگیری بمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ئەو نەوتەی عێراق و هەرێمی كوردستان بەرهەمی دەهێنن دەگاتە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی ئاشكراكردووە، سەرقاڵی دروستكردنی پڕۆژەیەكی غازیین لە هەردوو كێڵگەی ناسڕییە و غەڕاف و پشتیوانی تەواوی پڕۆژە نەوتییەكانیش دەكەن.