بانكی ناوەندی عێراقی ڕێژەی خستنەڕووی دۆلار بەرز دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی عێراقی ڕێژەی خستنەڕووی دۆلار بەرز دەكاتەوە

بانكی ناوەندی عێراقی رێژەى فرۆشتن و خستنەڕووى دۆلاری بەشێوەیەکى بەرچاو زیاد کردووە و ئەمڕۆ ٢١٩ ملیۆن دۆلار خراوەتەڕوو.

بانكی ناوەندی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوى کردەوە ڕایگەیاند: بانکەكە رێژەى خستنەڕووى دۆلارى زیاد کردووە بە بڕى ٦,١٤ لەسەد بەمەش بڕەکەى گەیشتووتە ٢١٩ ملیۆن و ٦٤٨ هەزار و ٧٨٩ دۆلارى ئەمەریکى.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە "بانکى ناوەندى ئەو بڕە پارەیەى بە نرخى ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێک داناوە.

ساڵى رابردوو بانکى ناوەندى عێراق فڕۆشتنى دۆلارى لە ١١٨٠ دینارى عێراقییەوە بۆ ١٤٦٠ دینار بەرزکردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ