پەرلەمان داوا لە حكومەت دەكات سزای نەبەستنی پێوەری ئاو هەڵبوەشێنێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمان داوا لە حكومەت دەكات سزای نەبەستنی پێوەری ئاو هەڵبوەشێنێتەوە

سەرۆکایەتی پەرلەمان، داوای هەڵوەشانەوەەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد.

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕیگەیاندوە: سەرۆکایەتی پەرلەمان، بە نووسراوی (٤ /٣ /٢٨٦٧) لە ١٤ی ٩ی ٢٠٢١، داوای هەڵوەشانەوەەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، ئیتر ئەوە ئەرکی حکومەتە کارکردن بە ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی ڕاگڕێت و کار بە یاسای ژمارە (٤)ی‌ ساڵی‌ (٢٠٢١) بکات، کە بریتیە لە یاسای‌ پاراستنی‌ پڕۆژەو تۆڕەکانی‌ ئاوو ئاوەڕۆ لە هەرێمی‌ کوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە كە بەپێی ئەم یاسایە بەهیچ جۆرێک ڕێگە بە سزایەکی لەمجۆرە نادرێت و هەموو جۆرە سەرپێچیەک و سزاکەی تێیدا دەستنیشانکراوەو ڕێگە نەدراوە پێوەری ئاو ببێتە ماددەیەکی یاساکە.
 
 

هه‌واڵی گرنگ