شارەزایه‌كی کەشناسی: کاریگەریه‌كانی بارستە هەوای فێنک لاواز بوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەزایه‌كی کەشناسی: کاریگەریه‌كانی بارستە هەوای فێنک لاواز بوو

شارەزیه‌كی کەشناسی ئاشكرایده‌كات، سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە هەوای فێنک لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021 ئاراس جەبار، شارەزی کەشناسی  لە ڕاگەیەنراوێکدا  ڕایگەیاند، "سبەی سێشەمە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 35 پلە ، ھەڵەبجە 35 پلە ، کەرکوک 37 پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 38 بۆ 39 پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 35 بۆ 36 پلە دەبێت."

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ دەبێت و خێرایی با ئاسای دەبێت 10-15 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ."

هه‌واڵی گرنگ