هەوڵى رێکخستنى کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق شکستى هێنا و کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.
بەگوێرهی راگەیەنراوێکى راگەیاندنى پەرلەمان بەشیر حەداد جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى بۆ کاتێکى نادیار دواخست.
ئهوش له كاتێكدایه رۆژى هەینى فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان لە بەیاننامەیەکى کورتدا رایگەیاندبو، رۆژى دووشەممە ٢٠/ ٩ /٢٠٢١ کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوە ئاساییەکانى پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە.