پۆلیس: دوای دوو ساڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیس: دوای دوو ساڵ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین ڕایده‌گه‌یه‌نێت،  تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە ساڵی 2019 ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی ئه‌یلولی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌"هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر سەر بە بەشی پۆلیسی قەزای پشدەر تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2019وە بە مادەی 406 لە یاسایی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە و بەبڕیاری دادوەر راگیرکرا".

 لە راگەیەندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوه‌  "دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هاوکاتە لەگەڵ کێشەیەکی سنوری ناحیەی سەنگەسەر کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019".

 پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو "دۆسیەکە لە بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر هەواڵەی بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

 

هه‌واڵی گرنگ