لە چ كاتێكدا نەشتەرگەری گۆڕینی زمانەی دڵ پێویستە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە چ كاتێكدا نەشتەرگەری گۆڕینی زمانەی دڵ پێویستە ؟؟

 

 

1. لەكاتی تەسك بوونەوەی زمانەی دڵ بەهۆكاری جەڵتە یان زەبحەی دڵەوە كە دەبێتە هۆی لێچوون یان پچڕانی بەشێك لە زمانەكە.

2. كاتێك نەخۆشەكە پێویستی بە نەشتەرگەری دڵی كراوە هەبێت بۆ چاندنی دەمارەكانی دڵ و یەكێك لە زمانەكانی دڵیشی پێویستی بە نەشتەرگەری بێت.

3. كاتێك كە كلسێكی زۆر لەسەر زمانەكە كۆبووبێتەوەو بەهۆیەوە زمانەكە توانای جوڵەی سست بوبێت وە نەتوانێت ئاڵوگۆڕی خوێن بە باشی بكات.

4. كاتێك كە زمانەكە تووشی هەوكردن ببێت و بە چارەسەی ئەنتی بایوتیك چاك نەبێتەوە.

5. كاتێك زمانەكە كێشەیەكی زگماكی هەبێت.

6. هەڵكشانی تەمەن و نەخۆشیەكانی رۆماتیزم.

بەشێوەیەكی گشتی چەنێك بوار هەبێت و گونجاوبێت نەشتەرگەری چاككردنەوەی زمانەی دڵ بكرێت باشترە وەك لە گۆڕینی زمانەكە بەتەواوەتی.

هه‌واڵی گرنگ