دارا سێكانیانی بەداخەوە یهكێتی كهم ئهندامان لەم ووڵاتە دەوڵەمەندەدا بێنازن و سادەترین مافی ژیانیان پێ ڕەوا نابینن
دارا سێکانیانی کاندیدی ژمارە ٢١ لە بازنەی ١ ی سلێمانی ، لە میانەی سەردانەکانیدا بارەگای یەکێتی کەمئەندامانی کوردستانی بەسەرکردەوە لە وەتەیەکیدا لەبەرامبەر ژمارەیەک لە خاوەن پێداویستی تایبەتدا جەختیکردەوە کە ئەم توێژە پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت و خزمەت بکرێن و ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ خۆیان و خانەوادەکانيان مسۆگەر بکرێت.
دارا سێكانیانی ئهوهشی ووت:بەڵام بەداخەوە لەم ووڵاتە دەوڵەمەندەدا بێنازن و سادەترین مافی ژیانیان پێ ڕەوا نابینن.