لەگەل هاتنی وەرزی پاییز"شەپۆلێكی بەفروباران بەرێوەیە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەگەل هاتنی وەرزی پاییز"شەپۆلێكی بەفروباران بەرێوەیە"

کەشناسێک پێشبینی دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە ئەگەر هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان باران ببارێت. 

لەمبارەیەوە سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا رایگەیاندوە: کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە لە بەشێكی چیاکانی باکووری کوردستان و باکووری تورکیا و باکووری ئێران ئەگەری بەفربارین هەیە و هەروەها ئەگەری بارانێکی زۆر هەیە لەو ناوچانە.

ئەوەشی وتوە "ئەو تۆپەڵە هەوا جەمسەریە لەبەر ئەوەی بەسەر دەریای ڕەشەوە تێدەپەڕێت و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیش دەگرێتەوه ئەگەر هەیە بڕێک شێ بهێنێتە چیاکانی هەرێمی کوردستان و ئەگەری بارانبارین هەیە لە ناوچه شاخاوییە سنورییەکانی باکووری سلێمانی و هەولێر و دهۆك و پلەکانی گەرمی بەڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و دوور نییە لە لوتکە چیاکانی حەساڕۆست و هەڵگورد بڕێکی کەم بەفر ببارێت."

ئەوەشی خستۆتەروو: "له ناوچەکانی گەرمیانیش بەتەوای پلەکانی گەرمی دێنە خوارەوەو لە ناوەڕاستی پلەی سییەکان جێگیر دەبن و بەشەوان هەست بە سەرما دەکرێت."

 

هه‌واڵی گرنگ