كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات، دوو كاندیدیان دوورخستووەتەوە و هۆكاری دوورخستنەوەشیان ئاشكرا دەكەن.
لەمبارەیەوە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە نووسراوێكی فەرمیدا رایگەیاندووە: هەریەك لە كاندیدان محەمەد مەهدی عەبد عامری و سەڵاح مجەبەل تاهیر سویدی، بەهۆی پابەندنەبوون بە بنەماكانی هەڵبژاردن كە پێشتر واژۆیان لەسەر كردووە لە پڕۆسەی هەڵبژاردن دوورخرانەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو دوو كاندیدە بەهۆی هێرشكردنەسەر دادگاكان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، لە كاندیدبوون دوورخراونەتەوە و دەنگەكانیشیان هەژمار ناكرێت.
ئەوەشی خستۆتەروو: ئیدارەی هەڵبژاردنەكانی كۆمسیۆن ڕادەسپێرن، چاودێری دادوەری دژ بەو دوو كاندیدە بكات، ماوەی 3 ڕۆژیش لەبەردەمیاندا دەبێت بۆئەوەی تانە لەبڕیارەكەی كۆمسیۆن بدەن.
شایەنی باسە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیارە لە 10ی ئۆكتۆبەری 2021 بەڕێوەبچێت 3 هەزار و 244 كەس خۆیان كاندید كردووە و كێبڕكێ لەسەر 329 كورسی پەرلەمانی دەكەن.