ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نیگەرانە !
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نیگەرانە !

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان" په‌یامێك سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژیه‌كانی خێزانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و ڕایگەیاند، ڕۆژانه‌ ئاماره‌كانی توندوتیژی خێزانی و دۆسیه‌كانی توندوتیژی له‌ دادگاكان جێگه‌ی نیگه‌رانییە و داوای ئاشته‌وایی خێزانی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ توندوتیژی ده‌كات.

لەمبارەیەوە ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاندوە: به‌داخه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ئاماره‌كانی توندوتیژی خێزانی و دۆسیه‌كانی توندوتیژی له‌ دادگاكان جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌كه‌ چونكه‌ ئاسایشی خێزان سه‌رچاوه‌ی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ، له‌ڕۆژانی ڕابردوو ئاماره‌كانی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان و پێشتریش ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌رخه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه‌ توندوتیژی خێزانی دوولایه‌نه‌یه‌و چۆته‌ ناو خێزانه‌كان و كه‌ ئه‌و توندوتیژیانه‌ دواتر كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر خودی خێزانه‌كان و ژیانی منداڵان و كۆی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بێت.

لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەش هاتووە: خێزان سه‌رچاوه‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌و خێزانێكی ته‌ندروست له‌ تاكه‌كانی خێزانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن كه‌ پێویستی به‌ كه‌شێكی ئارام و پڕ خۆشه‌ویستی و یه‌كتر قبوڵكردن وڕێزی دوولایه‌نه‌وه‌ هه‌یه‌و پاراستنی شكۆی خێزان و مرۆڤه‌كانیش یه‌كێكه‌ له‌ به‌نده‌كانی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.

ئەوەش خراوەتەروو: ده‌زانین جه‌نجاڵ بونی ژیان وئه‌ركه‌ قورسه‌كانی خێزان وزۆربونی كێشه‌كان و هه‌ندێ كاتیش تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتیه‌كان و ئه‌وه‌ جگه‌ له‌كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌سه‌رچاوه‌ی دروست بونی ئه‌و توندوتیژیانه‌ داده‌نرێ كه‌ ڕووبه‌رووی خێزانه‌كان ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام پێویسته‌ خێزانه‌كان بۆ پاراستنی پیرۆزیه‌كانی خێزان ودرێژه‌دان و مانه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌ژێر چه‌تری دوو هاوسه‌ر كه‌ ته‌واوكه‌ری یه‌كترن به‌به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

باس لەوەشكراوە: له‌و قۆناغه‌ ئه‌ركی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان بكه‌ن و به‌رنامه‌كانیان دووربێت له‌هه‌موو ئاماژه‌یه‌ك كه‌ هاندان بێت بۆ توندوتیژی ویان كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی خێزان و خۆیان به‌دوور بگرن له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ ژیانی تاكه‌كانی خێزان و نێوانی هاوسه‌ران.

ئەوەش هاتووە ئه‌ركی دووه‌می ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ئه‌ستۆی خودی خێزانه‌كانه‌ به‌تایبه‌ت هاوسه‌ران كه‌ زۆر به‌ووریاییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخانه‌ی دێته‌ پێش مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ته‌وژمی هه‌ندێ بابه‌تی لاوه‌كی وبابه‌ته‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ندێ بابه‌تی ڕاگه‌یاندن و خۆیان سه‌رچاوه‌یه‌ك بن بۆ پارێزگاری له‌ شكۆی خێزانه‌كان و پیرۆزی ژیانی هاوسه‌ری.

هەروەها لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ جەختدەكاتەوە لەوەی، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن و پاڵپشت ده‌بن بۆ ڕه‌خساندن و هۆشیار كردنه‌وه‌ و ڕاهێنانی خێزانه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان وپاراستنی ئاسایشی تاك و خێزان.

هه‌واڵی گرنگ