له شارێكی میسر توشبویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، دوای مردنیشی 5 په‌رستار خشڵ و زێڕه‌كه‌یان دزی.
بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە په‌رستاره‌كان له به‌شی كه‌ره‌نتینه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پارێزگای قه‌نا له میسر كاریان كردوه و پۆلیس له‌سه‌رسكاڵای كوڕی ژنه مردوه‌كه ده‌ستگیری كردون.
كوڕه‌كه بەپۆلیسی راگەیاندووە كه گواره و ملوانكه‌ی دایكی دیار نه‌ماوه.
پۆلیسی ئەو وڵاتە له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه تیمی په‌رستاریی نه‌خۆشخانه‌كه رێزیان له مردوه‌كان نه‌گرتوه و نه‌ك ئاڵتونی ئه‌و ژنه، به‌ڵكو كه‌لوپه‌لی مردوه‌كانی دیكه‌شیان دزیوه.