هاتووچۆی راپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی هاتووچۆی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتووچۆی راپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی هاتووچۆی بڵاوكردەوە

هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەكانی هاتووچۆی لە مانگی حەوت و هەشت و نۆ بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە بیست ڕۆژی ئەم مانگەدا لەكۆی 9 رووداوی هاتووچۆ 15 كەس بریندار بوون و 6 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەمبارەیەوە عەلی عەبدوڵا، وتـەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین، لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە: لەمانگی حەوت ، 34 روداوی هاتووچۆ تۆماركراون لەئەنجامدا 51 كەس برینداربون، 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، لەمانگی هەشت 31 روداوی هاتووچۆ تۆماركراون، لەئەنجامدا 29 كەس برینداربون و 4 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوبراو وتویەتیشی: لەماوەی 20 رۆژی رابردوی ئەم مانگە، نۆ رووداوی هاتووچۆ تۆماركراون، لەئەنجامدا 15 كەس برینداربون، 6 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

شایەنی باسە ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی روداوەكانی هاتووچۆوە، سەدان كەس دەبنە قوربانی، بەوتەی پسپۆڕانی بوارەكەش، هۆكاری زۆربەی روداوەكان بۆ خێرایی و خراپی شەقام و رێگەوبانەكان دەگەڕێتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ