هەوڵی كودەتایەك شكستی هێنا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەوڵی كودەتایەك شكستی هێنا

میدیای فەرمی سودان رایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەوڵی ئەنجامدانی کودەتایەک لە سودان هەبووە، بەڵام شکستی هێناوە.


سەرچاوەیەكی باڵای حکومەتی سودان بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، کودەتاچییەکان هەوڵییانداوە دەستبەسەر دامودەزگاکانی حکومەتی سوداندا بگرن، بەڵام شکستیانهێناوە.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز، "سەرەتا ویستراوە کودەتاکە لەرێگای دەستگرتن بەسەر رادیۆی فەرمی سۆدان لە ناوچەی ئۆمدورمان لەنزیک روباری نیل لە نزیک خەرتومی پایتەختی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدەن، بەڵام شکستیان هێناوە".

محەمەد فەکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەربەخۆی سودان لە پێگەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک داوای لەسوودانییەکان کرد کە، "بچنە سەرشەقام و بەرگری لە وڵات بکەن و حکومەتی وڵاتەکەیان بپارێزن".

 

هه‌واڵی گرنگ