تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی چەمچەماڵ لێكرانەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی چەمچەماڵ لێكرانەوە

بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: تاوەكو تابلۆكانیان دەگەڕێتەوە ناكرێت بەهۆی نەبونی تابلۆوە ئۆتۆمبێلەكانیان لە جوڵە بكەون و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆ لێكراونەتەوە.

بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە: ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ ژمارەی پلێتی پێوە نیە، ئێمە وەكو هاتوچۆ پێتانی رادەگەیەنین، كە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ ژمارەی ئۆتۆمبیلەكانی هاتوچۆی سەرجەم شارەكانی كوردستان نوێدەكاتەوە، بۆیە تۆماری سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیە لەهەولێر.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تا هاتنەوەی تابلۆكان لە هەولێرەوە، 24 كاتژمێر كاتی پێدەچێت، ناشكرێت ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆ لەجوڵە بكەون، چونكە پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیانەوە، وەكو لەكاتی رودانی روداوی هاتوچۆدا یان ئیشگری هاتوچۆ.


 

هه‌واڵی گرنگ