لەژێر دروشمی (بەڵی بۆ خوێندنی حكومی) لە هەولێر گردبونەوە دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەژێر دروشمی (بەڵی بۆ خوێندنی حكومی) لە هەولێر گردبونەوە دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێ شەممە بەشێك لە قوتابیان لە بەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا دژی بەكاڵاكردنی زانكۆ و پەیمانگاكان گردبونەوەو هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی هەرێم.

پەیامنێری كوردیو لە هەولێرەوە پێی ڕاگەیاندین: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لەبەردەم بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێك لە قوتابیان گردبونەوەو دروشمەكانی (ناكرێ زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندن بكرێنە پاشكۆی بازاڕی سەرمایەداری و دەبێت بازاڕ لە خزمەتی خوێندن بێن نەك ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پاشكۆی بازاڕو بەڵی بۆ خوێندنی حكومی)یان بەرزكردەوە.

هەروەها ئەو قوتابیانە داوا لە بەرپرسان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن گرنگی تەواو بە خوێندنی حكومی بدرێت و دژی ئەو قسەو هەڵوێستانە بوەستنەوە كە باس لەوە دەكات زانكۆ حكومیەكان بۆتەبار بەسەر حكومەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ