مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی وانەبێژ هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم


كارزان فیزیك، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژان داوا دەكات هەردوو وەزیری پەروەردە و دارایی كۆببنەوە و بڕیار لەسەر یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ بدەن.


دەقی راگەیەندراوەكە:
بەناوی خودای گەورە و بەخشندە
بابەت / داواكاری
بەڕێزان / دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و پەڕلەمانتارانی بەڕێز
_ دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
وەزارەتی پەروەردە و دارایی ..
ئێمە وەكو نوێنەرانی مامۆستایانیوانەبێژ لە كوردستان داواكارین بەزووترین كات هەردوو وەزیری بەڕێز ( پەروەردە و دارایی )دانیشتن بكەن لەسەر پڕۆژە و یاداشتی مامۆستایانی وانەبێژ هەروەكو پێشتر ڕامانگەیاندبوو كە لە ٢٠٢١/٩/٢٠ هەڵوێستی خۆمان دەربارەی كێشەی وانەبێژان و دانەمەزراندنیان دەخەینەڕوو ، ئەمڕۆ كە ۲۰ی ۹ی ۲۰۲۱ لەبەر هەستكردنمان بەبەرپرسیارێتیی و پابەندبوونمان بە بەڵێندان و گفتوگۆكانی پێشووترەوە ڕایدەگەیەنیین كە ؛
یەكەم : لەبەر چاوەڕێكردنی وەڵامی پێشنیارەكەی وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ وەزارەتی داراییان ناردووە و تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە .
دووەم : لەبەرئەوەی بڕیار وایە وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی
سەرەتای مانگی ۱۰ی ۲۰۲۱ لەسەر كێشەی وانەبێژان بانگهێشتی پەڕلەمان بكرێن
بەواجبێكی ئەخلاقیی دەزانیین چاوەڕێی دەرەنجامی هەر پێشنیار و كۆبونەوەیەك بكەین كە لەخزمەتی وانەبێژانی كوردستاندا بكرێ و ئەنجامبدرێت ، هەربۆیەش هەڵوێست و خۆپیشاندان و بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن ڕادەگرین .
بەپێچەوانەشەوە لەئەگەری نائومێدبوونمان لەهەركام لەو دوو هەوڵەی سەرەوە ، خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ تا سەر سنوری بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەكەینەوە داوای سەرەتایترین مافمان دەكەین كە بریتییە لە بەهەمیشەییبوون .
بێدەنگیی و چاوەڕوانیمان مانای ڕێزگرتنە لەهەر هەوڵ و بڕیارێك كە لەبەرژەوەندی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێ ، بەپێچەوانەوە وانەبێژانی كوردستان هیچكات سازش لەسەرەتایترین مافەكانی خۆیان ناكەن كە لە بەهەمیشەییبووندا خۆی دەبینێتەوە ..
كارزان فیزیك / نوێنەری وانەبێژان

 

هه‌واڵی گرنگ