چارلس میشێل"ئەمەریکا هاوپەیمانێکی بێ وەفایە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چارلس میشێل"ئەمەریکا هاوپەیمانێکی بێ وەفایە"

سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رەخنە لە واشنستن دەگرێت و رایدەگەێنێت، ئەمەریکا هاوپەیمانێکی بێ وەفایە.

لەمبارەیەوە چارلس میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە وتارێکدا رەخنەی توند لە ئەمەریکا دەگرێت، بەرامبەر بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کڕینی ژمارەیەک ژێر دەریایی فەرەنسی لەلایەن ئوسترالیاوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە: "هاوپەیمانی لەسەر بنەمای شەفافیەت و متمانە دروست دەبێت، بەڵام ئەوەی ئێمە لە ئەمەریکامان بینی شەفافیەت و متمانەی تێدا نییە و ئەمەریکا وڵاتێکی بێوەفایە".

شایەنی باسە ساڵی 2016 ئوسترالیا بۆ کڕینی چەند ژێر دەریاییەکی پێشکەوتوو گرێبەستێکی لەگەڵ فەرەنسا کردبوو، بەڵام ئەمەریکا دەچێتە ناو رێککەوتنەکە و ئۆفەرێک دەداتە ئوسترالیا و گرێبەستە زەبەلاحەکە نێوان فەرەنسا و ئوسترالیا هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەمەش فەرەنسای نیگەران کردووە و باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتن کشاندووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ