بەرێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر "سلێمانی" دەستگیرکردنی تیرۆرستێکی ڕاگەیاند کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە ڕۆژی عەرەفەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئەیلولی 2021 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر ڕایگەیاند، "تیرۆرستێکمان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە شەهیدکردنی پێشمەرگەیەکدا لە مانگی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عەرەفەدا لە ناحیەی سلێمان بەگ."
بەگوێرەی بڵاوكراوەكە، کاتژمێر 8:30 خولەکی ئەمشەو وردەکاریی لەسەر پرۆسەکە بڵاودەکەنەوە.