به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی چین ڕایگه‌یاند، له‌ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ په‌ككین له‌مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا، سعودیه له پله‌ی یه‌كه‌م و روسیا به‌پله‌ی دوه‌م و عێراقیش له پله‌ی سێیه‌مدان.
لەمبارەیەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی چین له ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه، عێراق وه‌ك سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كه‌ری نه‌وتی چین له مانگی (ئاب/8)ی 2021 تۆماركراوه كه 5.837.000 (پێنج ملیۆن و هه‌شتسه‌د و سی و حه‌وت هه‌زار) مه‌تری ته‌ن مه‌تری نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌ی په‌كین كردوه، كه یه‌كسانه به .00040.859 (چل ملیۆن و هه‌شتسه‌د و په‌نجاو نۆ هه‌زار به‌رمیل) به‌رمیل له مانگێكدا.
ئەوەش خراوەتەروو: بۆ نۆیه‌م مانگی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، سعودیه ڕیزبه‌ندی خۆی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وتی خاوی چین هێشتوه‌ته‌وه، ڕوسیاش به هه‌نارده‌ی .0006.053 (شه‌ش ملیۆن و په‌نجاو سێ هه‌زار) ته‌ن نه‌وت كه ده‌كاته 1.059.000 (یه‌ك ملیۆن و په‌نجاو نۆ هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، وڵاتی عومانیش چواره‌م به هه‌نارده‌كاری نه‌وت بۆ چین داده‌نرێت، ئه‌ویش له‌مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا، 742.000 (حه‌وتسه‌د و چل و دو هه‌زار) به‌رمیلی له رۆژێكدا هه‌نارده‌كردوه، وڵاتی ئه‌نگۆلاش به هه‌نارده‌ی 740.000 (حه‌وتسه‌د و چل هه‌زار) به‌رمیل له رۆژێكدا له پله‌ی پێنجه‌مدایه.
شایەنی باسە عێراق زۆربه‌ی نه‌وته خاوه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌كات، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چین و هیندستانن و رێژه‌ی 67%ی كڕیاره‌كانی پێكده‌هێنن، پاش ئه‌و دو وڵاته‌ش ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا دێن.