ئەندامێكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: دڕاندنی وێنەو فلێكسی پاڵێوراوەكان نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و نزمیی ئاستی ڕۆشنبیریی لایەنگرانی ئەو لایەنانەیە.
د.عمر عبدالعزیز ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردەوە: یەكێك لە دیاردە دزێوو ناشایستەكانی ڕكابەرە سیاسییەكان، دڕاندنی وێنەو فلێكسی پاڵێوراوەكانی یەكترە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: دڕاندنی وێنەو فلێكس نیشانەو بەڵگەی ئیفلاسی سیاسی و نزمیی ئاستی ڕۆشنبیریی و ڕەوشتیی لایەنگرانی ئەو لایەنانەیە.