دوو خوشكی ژاپۆنی ناویان چووە كتێبی گینسەوەو ڕیكۆردی بەتەمەنترین دووانەی جیهانیان تۆمار كرد.
دووانەكە تەمەنیان گەیشتۆتە (107) ساڵ و (300) ڕۆژ، كە ڕیكۆردی بەتەمەنترین دووانەی جیهانیان تۆماركرد.
خوشكە دووانەكە ناویان (ئۆمێنۆ سومیاما) و (كوم كوداما) یە، كە ڕیكۆردی دووانە (كێن ناریتا) و (جێن كانی) یان شكاندووە كە ئەوان تەمەنیان (107) ساڵ و (175) ڕۆژ بووە.
بەهۆی ئەو دۆخەی كە بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە درووستبووە، بڕوانامەی فەرمی گینس بۆ ئەو خوشكانە نێردراوە كە لە ناوچە جیاجیاكانی ژاپۆن دەژین.