مادام گۆڕانکاری ناکرێت
بۆچی دەنگ بدەین و واز لە سیاسەت نەهێنین ؟!
.
ـ ئەمە ئەو مانشێتەیە کە ڕۆژانە گوێ بیستی ئەبین و بەشێکی خەڵکی پێیان وایە هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاریەک دروست ناکات.
ـ بەشێکی تر ئەڵێن ئێمە خواپەرستی خۆمان ئەکەین و کارمان بە سیاسەت نییە چونکە سیاسەت تەنها بەرژەوەندییە و بۆ حزبەکانە.
ـ با لە خۆمان بپرسین ئایا سیاسەت پێویستە بۆ هاوڵاتی یان نا؟
ـ گەر بە ورردی بۆ وەڵامەکە بگەڕین ئەبینین کاریگەری سیاسەت لەسەر هەموو بەشێکی ژیانمان دیارە بە خوێندن و کارکردن و پەروەردە و بازرگانی و گەشەسەندن و دەوڵەتداری و ئاینداری و تەنانەت خۆراک و خەو و ئیسراحەت و بۆچوونە تاکەکەسی و پرەنسیپ و پلانی ژیانی ئایندەوە پەیوەستە
بەبێ ئەوەی بە خۆت بزانی سیاسەت بەسەر تەواوی ژیانتەوە کراوە و ئەکرێ و تۆش پێت وایە بێ بایەخە و کاری تۆ نییە و تەنها بۆ سیاسەتمەداران و دەسەڵاتە و ئەمەش بەتەواوی لە بەرژەوەندی هەژموونی دەسەڵاتی سیاسی وەڵاتە کە تاکەکانی کۆمەڵگا سیاسەت بە بڤە و حەرام بزانن و توخنی نەکەون.
ـ با ڕوون بڵێین ، یەکێتی و پارتی کاریان بۆ ئەوە کردووە خەڵکی بەم شێوەیە بیربکەنەوە و بێ ئومێد و بێ ئەمەل بن لە چاکسازی و سیاسەت بە بێ ئەرزش و بێ بەها بزانن کە هیچ گۆرانکاری پێ ناکرێ و تەنها مەشغوڵکردنە و بە حەرام و دوور لە دینی بزانن، لە بەرامبەردا ئەوان زیاتر کاریان بۆ چەسپاندنی هێز و کادیری خۆیان کردوە و زۆرتر خەڵکیان لە سیاسەت دورخستۆتەوە و ئەمەش وای کردوە دەنگی کەوادیری خۆیان و دەنگی خەڵکێک کە دەنگ نادات لە بەرژەوەندی ئەوان بێ کە بە ئاسانی تەزویری بکەن.
ـ لێرەیا پرسیارێکی تر دێتە پێشەوە ئایا سیاسەت هەر ئەمەیە؟
بێگومان نەخێر ، سیاسەتی باش هەیە و سیاسەتی خراپ هەیە، سیاسەتی باش ئەوەیە ڕەهەندە دروستەکان پەیرەو بکات و ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریی لێوە دروست ببێ کە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان دەستەبەر بکات.
لە بەرامبەردا سیاسەتی نادروست ئەوەیە لە وڵاتانی وەک کوردستان و عێراق بوونی هەیە تەنها لە بەرژەوەندی دەسەڵات و کوتلەکانی کار دەکات بەبێ گوێدانە پرەنسیپی ئەخلاقی و نەتەوەیی و مافی دەستوری و مافی مرۆڤ و هاوڵاتیەکانی.
لێرەوە وەڵامی پرسیاری یەکەمان دەسەکەوێ کە ئێمە بە سیاسەتی دروست ئەتوانین مافەکانمان بپارێزین و ئەرکی هەموو کەسێکە تێبکۆشێ و هەوڵبدات بە هەر رێگایەکی دروست ئەم مافانەی دەرستەبەر بکات و فەرمانی پەروەردگارە و بە عیبادەت بۆی حسابە و لەم پێناوەشدار گیان ببەخشێ بە شەهید حسابە.
جا تاکە رێگەی دروست و گونجاو بەشداری سیاسەت و هەڵبژاردن و دەنگدانە کە لە جیهانی ئەمڕۆدا وەک جیهاد و هێز و دەسەڵات هاوڵاتی کار بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و حوکومڕانی وڵاتەکەی ئەکات و هەوڵی خۆی ئەخاتە گەڕ تا باشترین بهێنێتە سەر حوکم.
ئەگەر بێ باکی و کەموکوڕی کرا لەلایەن هاوڵاتیەوە و خەمسارد بوو لە دەنگدان ئەوا بەرپرسیارە لە بەرامبەر خودی خۆیی و نەوەو و ئایین و نەتەوەدەی چونکە توانیویەتی سزای گەندەڵکاران بدات بەڵام نەیکردوە چونکە ئەوەی لەسەر مرۆڤە گرتنەبەری هۆکار و ئەسبابەکاتە کە لە بەرپرسیارێتی و ئەرکیەتی.
دەرەنجامەکان هەر چۆن بن یان گزی و تەزوریان تیا کرا ئەوە بابەتێکی ترە کە پێویستە هاوڵاتی لێ بێ هیوا و نەبێ و خۆی ئامادە بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەویش بە چوونە پێشەوە و دەنگدان تاکو بە کارت و ناوی ئەوانەوە تەزویر نەکرێ و نەبنە بەشکێ لە گەندەڵی دەسەڵات.
کەواتە داهاتووی هەر کەس پەیوەستە بە سیاسەتی ئەمڕۆوە کە هەوڵبدات کار بۆ ئایندەیەکی باش بۆ خۆی و نەوەکانیوای خۆی ساز بکات و وەک ووتمان تاکە رێگە بەشداری هەڵبزاردن و دەنگدانە ئەگەرنا گلەیی لە خۆی بکات نەک دەسەڵات کە ئەمە ئەزموونی 30 ساڵی ڕابردووی بەتەواوی سەلماندویەتی.
وە باشترین نوخبەی سیاسی ئیسلامیەکانن بەتایبەت یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە خاوەنی دەیان پەرلەمانتاری سەرکەوتوو و دڵسۆز و کاریگەر بووە لە هەردوو حوکمەتی هەرێم و عێراق و ئێستاش کاندیدەکانی شایەنی دەنگدان و متمانە پێبەخشینن