لیژنەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاپۆرتێك لەبارەی هەڵەبجەوە دەبەنەوە بەغدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لیژنەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕاپۆرتێك لەبارەی هەڵەبجەوە دەبەنەوە بەغدا

دوای سێ ڕۆژ لیژنەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق كە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کردبوو کۆتایی بە کارەکانی ھێنا و بڕیارە ئەنجامی سەردانەکەی بە ڕاپۆرتێک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات.

پارێزگاری ھەڵەبجە لە كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: خوازیارین ئەنجامی سەردانی لیژنەکەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق ھۆکارێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کۆی گشتی کێشە کارگێڕی و یاساییەکانی پارێزگاکە.

لای خۆشیەوە دکتۆر محەمەد سەید سەرۆکی لیژنەکەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق ڕایگەیاند: لە سەردانەکەیاندا ئەوەی پێوست بووە تۆماریانکردووە و بە نوسراوی ڕەسمی ئەنجامی سەردانەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن تاکو ھەنگاوەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە بچێتە ئەو قۆناغەی کە وەک تەواوی پارێزگاکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

هه‌واڵی گرنگ