پێشبینی یەكەم بارانی پایز كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی یەكەم بارانی پایز كرا

 

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەكرێت سبەینێ هەینی لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێرو دهۆك باران ببارێت و دەشڵێت، ڕۆژی شەممە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی هەینی پێشبینی دەكرێت ئاسمانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بێت، بەڵام ناوچەكانی باكور نیمچە هەورو لە ناوچە شاخاویەكانیش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمە باران لە بەشێك لە ناوچە شاخاویەكانی دهۆك و هەولێر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها پلەكانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەكات و خێرایی با چاڵاك دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، بۆ ڕۆژی شەممە پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە (3 – 5) پلەی سیلیزی وە بە شەوان هەست بە سەرما دەكرێ بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەكان، ڕۆژی یەكشەممە بەدواوە دووبارە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ