كاریگەری شەكرە لەسەر دڵ چیە ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەری شەكرە لەسەر دڵ چیە ؟

 

 

نەخۆشیەكانی شەكرەو كاریگەری لەسە دڵ دەتوانین پۆلێنی بكەین بە دوو بەشەوە :

بەشێكیان كاریگەری شەكرەكە خۆیەتی لەسەر دەمارەكانی دڵ كە ئەمە دەبێتە هۆی ڕەقبون و تەسكبونەوەی بۆرییەكانی دڵ وەكو بەشیك لە كاریگەرییە لاوەكیەكانی نەخۆشی شەكرە لەسەر دەمارەكانی جەستە بەتایبەتی دەمارە گەورەكان، ئەمیش خۆی دەبینێتەوە لە نەخۆشی تەسك بونەوەی دڵ، زەبحە جەڵتەی دڵ.

كاریگەرییەكی تری نەخۆشی شەكرە بەهۆی ئەو گۆڕانكاریە بنەڕەتیانە ڕوو دەدات لە خانەكانی جەستەداو دەبێتە هۆی سست بوونی ماسولكەكانی دڵ هەتاوەكو شەكرە كۆنتڕۆڵ نەكرێت كاریگەری لاوەكی ئەم حاڵەتە زیاتر دەبێت لەسەر دڵ بۆیە باشترین شت ئەوەیە كە تا بتوانرێت شەكرە نزیك بكرێتەوە لە ئاستی نۆرماڵ چ بە ڕێژەی شەكرەی ئاسایی بێت یان بە ڕێژەی شەكرەی (3) مانگی بێت.

 

(د. دلێر شەمسەددین – پسپۆری نەخۆشییەكانی هەناو)

هه‌واڵی گرنگ