هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی شیر چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی شیر چین ؟؟

 

 

لە خانماندا هۆرمۆنی شیر(prolactin) بە شێوەیەكی سروشتی بەرز دەبێتەوە لە كاتی سكپڕی و شیرداندا.

بەرزبوونەوەی ئەم هۆرمۆنە لە كاتی كەدا دەبێتە هۆكاری دروست بوونی شیرو ئازاری مەمك، هەروەها ناڕێكی لە سووڕی مانگانە.

هۆكارەكەی بۆی هەیە یەكێك بێت لەمانەی خوارەوە:

1. گرێی غودەی نوخامی لە مێشك (pituitary adenoma).

2. غودەی دەرەقی تەمبەڵ.

3. خواردنی هەندێك حەب و عیلاج وەك (دەرمانی چارەسەری بەرز بوونەوەی فشاری خوێن، حەبی چارەسەری خەمۆكی و چەند نەخۆشیەكی دەروونی، هەندێك حەبی چارەسەری نەخۆشی گەدە، هەندێك حەبی ئازار شكێن، هەندێك حەبی دژە سكپڕی و حەبی هۆڕمۆن كە لە تەمەنی نائومێدی بەكار دەهێندرێت).

4. نەخۆشی درێژخایەنی جگەرو گورچیلە.

5. ورووژاندنی زۆری گۆی مەمك.

6. هەندێك جار هیچ هۆكاری نیە.

لە پیاواندا هۆرمۆنی شیر بۆی هەیە بەرز ببێتەوە، نەخۆشەكە كێشەی گەورە بوونی مەمك یان گۆی مەمكی هەیەو هەروەها كەم بوونەوەی ئارەزووی سێكسی و دەبێتە هۆكاری نەزۆكی ئەگەر چارەسەر نەكرێت.

(د. سەناریا شوان – پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مەمك)

 

هه‌واڵی گرنگ