هەوكردنی یەكەكانی پاڵاوتن لە گورچیلەدا، زیانەكانی چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەوكردنی یەكەكانی پاڵاوتن لە گورچیلەدا، زیانەكانی چین ؟؟

 

 

زۆرجار چارەخواز بە نیشانەكانی وەك ئاوسانی دەم و چاوو دەست و قاچ سەردانمان دەكات، پشكنینەكانمان دەریدەخەن كە دووچاری ئەم جۆرە لە هەوكردن بوونەتەوە كە بەهەوكردنی یەكەكانی پاڵاوتنی گورچیلە ناودەبرێت.

(Glomerulus) گلۆمێرولەس بەشێكە لە خانەكانی گورچیلەو ئەركی پاڵاوتنی خوێنە لە شلەی زیادەو پاشەڕۆكان، بەمانایەكی تر خوێن لە پاشەڕۆ ژەهراوییەكان پاكدەكاتەوە. لەبەرئەوە هەر تەنگوچەڵەمەیەك لەم كردارەدا گرفتی تەندروستی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

هەوكردنی یەكەكانی پاڵاوتن دەكرێت حاڵەتێكی لەناكاو یاخود درێژخایەن بێت، یان دەكرێت بەهۆی نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە ڕوبدات، بەڵام لەهەمووی سەرەكیتر دەستنیشانكردنی زووبەزووی حاڵەتەكەو هۆكارەكانیەتی، چونكە ئەگەر هەوكردنەكە زۆربخایەنێت و چارەسەرنەكرێت ئەوا زیانی هەمیشەیی بە گورچیلە دەگەیەنێت.

نەخۆش لەكاتی هەبوونی ئەم نیشانانەدا پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات:

1. هەبوونی خوێن لە میزدا.

2. هەبوونی كەف لە میزدا.

3. بەرزی پەستانی خوێن.

4. ئاوسانی دەم و چاو، دەستەكان، قاچ یان سك.

هۆكارەكانی توشبون یان زیادكردنی ئەگەری تووشبون:

1. دەكرێت دوای هەوكردنی قورگ ڕووبدات.

2. دەكرێت دوای هەوكردنی پەردەی دڵ ڕووبدات.

3. بەهۆی ڤایرۆسەكانی جگەر.

4. بەهۆی نەخۆشیەكانی سیستەمی بەرگری.

5. نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەك شەكرەو زەخت.

خۆپاراستن ...

1. پابەندبە بە پلانی چارەسەر ئەگەر دووچاری هەرجۆرێك لە هەوكردن بویتەوە.

2. چاودێری پەستانی خوێنت بكە.

3. چاودێری ڕێژەی شەكری خوێنت بكە.

(د. گۆران فریاد – پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)

 

هه‌واڵی گرنگ