پێشبینییەك بۆ لەناوچوونی قەومی لوت دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینییەك بۆ لەناوچوونی قەومی لوت دەكرێت

 

 

نەیزەكێك بە توانای تەقینەوەی (1000) هێندەی بۆمبەكەی هێرۆشیما شاری ناسراو بە قەومی لوتی وێران كردووە.

زاناكان ئاشكرای دەكەن تەقینەوەی نەیزەكێك بە پانی (50) مەتر بۆتە هۆی وێرانبوونی شاری دێرینی (تەلحەمام) ناسراو بە شاری قەومی لوت، تەقینەوەكەش (3650) ساڵ لەمەوبەر ڕوویداوە.

لێكۆڵینەوە نوێیەكانی شوێنەوەرناسی لە شاری (تەلحەمام) لە رۆژهەڵاتی ئەردەنی ئێستا، ئاشكرای دەكەن (3650) ساڵ لەمەوبەر ڕووداوێكی گەردوونی ئەم شارەی وێران كردووە كە كەوتۆتە كەناری دەریای مردوو، لێكۆڵەران مەزەندەی ئەوە دەكەن تەقینەوەی نەیزەكەكە توانای وێرانكردنەكەی (1000) هێندەی بۆمبە ئەتۆمیەكەی هێرۆشیما بووە.

لێكۆڵینەوەكان نیشانی دەدەن نەیزەكەكە لە بەرزی چوار كیلۆمەتر لە ئاستی ڕووی دەریا تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە گەرمایەكی بە پلەی (2000) پلەی گەرمی دروستكردووە كە هەموو شتێكی شارەكەی تواندۆتەوەو لەناوی بردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ