وڵاتی چین نوێترین بەرنامەی ئاپی بە ناوی (دوین) دروستكردووە تا ڕێژەیەك بۆ منداڵان دابنێ كەمتر بەرنامەی (تیك تۆك) بەكاربێنن كە رۆژانە لە (40) خولەك زیاتر نەبێت.
بەرنامەی دوین تەنیا ئەو كەسانە تۆمار دەكات كە تەمەنیان لە (14) ساڵ كەمترە، واتە تەمەنی (13) ساڵی دەتوانێ لە كاتژمێر (6) ی بەیانییەوە تا كاتژمێر (10) ی ئێوارە بەناوە راستەقینەكەی خۆی ئەو بەرنامەیە بەكاربێنێ، ئەمەش دوای ئەوەی دێ كە وڵاتەكە دەیەوێ بە هەموو شێوەیەك نەهێڵێ ئاڵوودەبوون بە تەكنەلۆژیا لەلای هەرزەكارەكانی ببێتە زیان.
لەلایەكی دیكەوە بۆ ئەوەیە هەرزەكاران ئاشنا بكرێن بە ناوەڕۆكێكی زانستی و مۆزەخانەو باسە مێژووییەكان، بەرنامەی دوین بەپێی دۆخ و تێگەیشتنی هەرزەكارەكان بابەت و ناوەڕۆكەكانیان داناوە.
وڵاتی چین هەروەها لەهەفتەی ڕابردووەوە گێمە ڤیدیۆیەكانی قەدەغە كردووە بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لە (18) ساڵ كەمترە، هەروا لە شوباتی رابردووشدا هێنانی مۆبایل لەلایەن منداڵانەوە بۆ قوتابخانە قەدەغە كراوە.
بەپێی زانیاری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هاوڵاتیانی چینی لە ڕۆژێكدا زیاتر لە (5) كاتژمێر ئینتەرنێت بەكاردەهێنن كە دوو كاتژمێر بۆ سەیركردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە.