لە پاركی نیشتیمانی (White.Sands) لە ویلایەتی نیو مەكسیكۆ لە ئەمریكا ژمارەیەكی زۆر لە شوێن پێی مرۆڤ لەسەر بەرد دۆزرانەوە كە مێژووەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ (21 بۆ 23) هەزار ساڵ لەمەوبەر.
ئەو شوێن پێیانە لەلایەن خەڵكی ناوچەكە پێیان دەووترێت شوێن پێی جنۆكەكان و بەزۆری لە دوای دابارینی زۆرو ڕاماڵینی قوڕو لیتە لەسەر بەردەكانی سەر زەوی دەردەكەون.
(دەیڤید بوستۆس) كە لێكۆڵەرەوەیەكی زانستیە دەڵێت، دوای ئەنجامدانی پشكنین و لێكۆڵینەوە بۆمان دەركەوت كە ئەو شوێن پێیانە هی مرۆڤە كۆنەكانی باكوری ئەمریكایەو مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە (21 بۆ 23) هەزار ساڵ.
(لوقمان حەوێز – تێكساس)