بە فەرمانی كازمی، ئەو باوكەی ئەشكەنجەی منداڵەكەیدا دەستگیركرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە فەرمانی كازمی، ئەو باوكەی ئەشكەنجەی منداڵەكەیدا دەستگیركرا

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانیدا بە دەستگیركردنی ئەو باوكەی كە دڕندانەو بێبەزەییانە ئەشكەنجەی یەكێك لە كوڕەكانی بە زنجیر بەستۆتەوەو ئەشكەنجەی دەدات.

ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، كازمی فەرمانیدا بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و دەستبەسەركردنی ئەو هاوڵاتییەی كە لە گرتە ڤیدیۆییەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە دەردەكەوێت توندوتیژی بەرامبەر یەكێك لە كوڕەكانی ئەنجام دەدات.

هاوكات فەرمانیدا بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە كوڕەكە لای خۆیان بهێڵنەوەو پارێزگاری لێبكەن تاوەكو ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەر باوكی كۆتایی دێت كە تاوانەكەی ئەنجامداوە.

دوێنێ ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە كە تێیدا منداڵێكی عێراقی دەردەكەوێت بە زنجیر بەستراوەتەوەو خوێن بە ڕووخساریدا هاتۆتەخوارەوە كە وەك دەردەكەوێت لەژێر ئەشكەنجەدا وای لێ هاتووە.

لە ڤیدیۆكەدا منداڵەكە دەگری و دەلەرزێت و داوا دەكات واز لە ئازاردانی بهێنرێت، ئەو كەسەشی كە ڤیدیۆكەی تۆماركردووە، دیارنییە ئەو وای لە منداڵەكە كردووە یاخود نا، بەڵام لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، منداڵەكە ناچاردەكات بەوەی دان بەوەدا بنێت كە دەستدرێژی كراوەتەسەر.

لەوبارەیەوە (عەلی بەیاتی) ئەندامی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ بە ناس نیوزی ڕاگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە ترسناكە دەكەین، داواش لە وەزارەتی ناوخۆ دەكەین لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن و بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.

بەیاتی هۆكاری زۆربوونی ئەو ڕووداوانەشی بۆ كەمتەرخەمی و نەبوونی ڕۆڵی دامەزراوەكانی دەوڵەت و جێبەجێنەكردنی یاسا گەڕاندەوە.

جەختیشیكردەوە، زیادبوونی نەخۆشییە دەروونییەكان و بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە كۆمەڵگەداو نەبوونی رۆڵی دامەزراوەكانی دەوڵەت، ژیان لە عێراق دەكات بە ژیانی دارستان.

 

هه‌واڵی گرنگ