شەپۆڵێكی هەوای سارد بۆ ناوچەكە بەڕێوەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شەپۆڵێكی هەوای سارد بۆ ناوچەكە بەڕێوەیە

 

 

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، سبەینێ بەهۆی قوڵبوونەوەی كاریگەری بارستە هەوایەكی ساردو درێژبوونەوەی بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما بەڕێژەی (3 تا 4) پلەی سیلیزی دیكە نزم دەبنەوە، ئەوەش كەشێكی سارد لە شەودا دروست دەكات.

(ئاراس جەبار) كەشناسی دیاری هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، هەر لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمادا سبەینێ شەممە، بەتەواوی هەست بە كەشوهەوایەكی فێنك دەكرێت بەتایبەت لەناوچەكانی سنوری گەرمیان كە كاریگەری ئەم بارستە هەوایە لە سبەینێدا بۆ ناوچەكانی گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجەو كەركوك كاریگەریەكانی درێژ دەبێتەوەو لەكاتی شەودا كەشێكی ساردیش لەناوچەكەدا هەستی پێدەكرێت.

بە قسەی ئاراس جەبار، پلەكانی گەرما لە ناوچەكاندا بەم شێوەیە دەبێت؛

1. لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێم: سلێمانی 29 پلە، هەولێر 30 پلە، دهۆك 28 پلە، هەڵەبجە 30 پلە، كەركوك 32 پلە.

2. لە ناوچەكانی گەرمیان پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ نێوان (33 تا 34) پلە.

3. لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین لەنێوان (29 بۆ 30) پلە دەبێت.

دەشڵێت، خێرایی با چاڵاكی مامناوەند دەبێت لە ئاڕاستەی باشوری ڕۆژئاواوە بەخێرای (15 تا 25) كم زیاتر لە كاتژمێرێكدا، ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری ساماڵ و كەمێك پەڵە هەوری دەبێت.

(ئاراس جەبار) پێشبینیش دەكات دووسبەی كاریگەری ئەم بارستەهەوایە لەسەر ناوچەكە نەمێنێت و پلەكانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لە بەرزبوونەوەیەكی كەم دەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ